Skip to content
پەیمانگەی كوردستان خولێكی راهێنان دەكاتەوە
شەممە, 17 ئاب 2013 21:50

 

ئەمڕۆ شەممە 17-8-2013پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان خولێكی ئامارو پێگەیاندنی كادری بواری راپرسی كردەوە.

پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان لە درێژەی پرۆژەو چالاكییەكانیدا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان, پڕۆژەی راهێنانی كادری ئامارو بواری راپرسی بۆ ماوەی هەفتەیەك بەڕێوە دەبات, لەو خولەدا 30 بەشداربوو لە بواری ئامارو راپرسی لە چۆنییەتی بەكارهێنانی پرۆگرامی  spss  و شێوازی دەستنیشانكردنی سامپڵ رادەهێندرێن.

نەسرەت سۆفی سەرۆكی پەیمانگەی كوردستان لەوبارەوە گوتی:" ئەم پرۆژەیە كارێكی گرنگی پەیمانگەی كوردستانە كە لەسەر ئاستی كوردستان و بەسوود وەرگرتن لە توانای مامۆستاو شارەزاو راهێنەری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێ.