Skip to content
پەیمانگەی كوردستان خولێكی شیاندن بۆ ئەنجامدانی راپرسی دەكاتەوە
چوار شەممە, 19 حوزەیران 2013 09:33



پەیمانگای كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان گرێبەستێكی بۆ كردنەوەی خولێكی شیاندن لە بواری سامپڵی توێژینەوە لەگەڵ فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی كوردستان واژوو كرد.
ئەمڕۆ 19- 6-2013 بۆئەنجامدانی خولێكی 10 رۆژە بۆ ژمارەیەك لە چالاكانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و كارمەندانی رێكخراوەكانی بواری راپرسی و بە مەبەستی شارەزابون لە بواری توێژینەوەو راپرسی و وەرگرتنی سامپڵ, پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سییاسییەكان, گرێبەستێكی لەگەڵ فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان واژوو كرد.
نەسرەت سۆفی, سەرۆكی پەیمانگەی كوردستان بۆ پرسە سیاسییەكان لەو بارەوە گوتی:" ئەمە پرۆژەیەكی نوێی پەیمانگەكەمانەو بە هاوكاری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت, لەو خولە شیاندنەدا كە پتر لە 30 كەس بەشداری تێدا دەكەن, بە شێوەی پراكتیكی و تیۆری بەشداربووان لە بواری وەرگرتنی سامپڵ و شارەزابوون لە تەكنیكە نوێیەكانی راپرسی رادەهێنرێن".
ئەمە یەكەم چالاكی پەیمانگەی كوردستانە كە بەشێوەی پڕۆژەو بەهاوكاری  فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بەڕێوە دەچێت.