Skip to content
تێروانینى هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌ چه‌ند پرسێكى گرنگ له‌ هه‌رێمى كوردستان
چوار شەممە, 16 کانونی دووەم 2013 08:44

چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى راپرسیه‌كه‌:

ئه‌م راپرسیه‌ له‌ رِۆژانى (2012/12/05 ~ 2012/11/25) كارى مه‌یدانی ئه‌نجامدراوه‌ و ژماره‌ى ئه‌م فۆرمانه‌ى دابه‌شكراون 2500)) فۆرم بوون، ته‌نها (2475) به‌ درووستى گه‌راوه‌ته‌وه‌، له‌ رۆژانى(2012/12/12~ 6)داتائینته‌رى و كارى كۆمپیوته‌رى ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌ونموونه‌ى هه‌ڵبژێردراوه‌ نموونه‌یه‌كى هه‌ره‌مه‌كى ساده‌ بووه‌ و ژماره‌ى ده‌نگده‌ران كراوه‌ به‌بنه‌ما بۆ وه‌رگرتنى نموونه‌ى راپرسیه‌كه‌.

ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ راپرسیه‌كه‌یان تێدائه‌نجام دراوه‌ ته‌نها شوێنه‌ گشتیه‌كان بووه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ى حكومى و باره‌گاى حزبه‌ سیاسیه‌كان وه‌رنه‌گیراون و به‌م شێوه‌یه‌ى خواروه‌:

پارێزگاى هه‌ولێر: سه‌نته‌رى شار و قه‌زاكانى ( سۆران، رواندوز، بنه‌سلاوه‌ ، خه‌بات، كۆیه‌،شه‌قڵاوه‌ )

پارێزگاى دهۆك: سه‌نته‌رى شار و قه‌زاكانى ( سێمێل، زاخۆ، ئامێدى )

پارێزگاى سلێمانى: سه‌نته‌رى شار و قه‌زاكانى (هه‌له‌بجه‌، سیدسادق، دوكان، چه‌مچه‌مال ، ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌زور، كفرى، كه‌لار ، رانیه‌،قه‌ڵادزىَ )