Skip to content
راپرسى ده‌رباره‌ى تێروانینى هاولاَتیان به‌رامبه‌ر به‌ چه‌ند پرسێك له‌ هه‌رێمى كوردستان
هەینی, 28 ئەیلول 2012 10:36

 

چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى راپرسیه‌كه‌:

ئه‌م راپرسیه‌ له‌ رِۆژانى (2012/09/05 ~ 2012/08/29) كارى مه‌یدانی ئه‌نجامدراوه‌ و ژماره‌ى ئه‌م فۆرمانه‌ى دابه‌شكراون 2500)) فۆرم بوون، ته‌نها (2466) به‌ درووستى گه‌راوه‌ته‌وه‌، له‌ رۆژانى(2012/09/12~6)داتائینته‌رى و كارى كۆمپیوته‌رى ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌ونموونه‌ى هه‌ڵبژێردراوه‌ نموونه‌یه‌كى هه‌ره‌مه‌كى ساده‌ بووه‌ و ژماره‌ى ده‌نگده‌ران كراوه‌ به‌بنه‌ما بۆ وه‌رگرتنى نموونه‌ى راپرسیه‌كه‌.

شوێنه‌كانى ئه‌نجامدانى راپرسى :

پارێزگاى هه‌ولێر: سه‌نته‌رى شار و قه‌زاكانى ( سۆران،رواندوز،بنه‌سلاوه‌ ،خه‌بات،كۆیه‌،شه‌قڵاوه‌ )

پارێزگاى دهۆك: سه‌نته‌رى شار و قه‌زاكانى ( سێمێل، زاخۆ،ئامێدى )

پارێزگاى سلێمانى: سه‌نته‌رى شار و قه‌زاكانى ( هه‌له‌بجه‌، سیدسادق، دوكان، چه‌مچه‌مال، ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌زور،كفرى،كه‌لار )